شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە بۆ جارێکی دیکە دەستیان دایە مانگرتن

13:39 - 23 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە لە چەندین شەقامی سەرەکیی ئەو شارە دەستیان داوەتە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی رێبەندان شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە لە شەقامەکانی \"مەردۆخ\"، \"ئوستانداری\"، \'\'شاپوور\" (ئیمام)، \"فەرەح\" (شهدا) بە ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەبوونی \"کارت\"ی پارک و درانی ئەو شەقامانە بە کەرتی تایبەت، مانیان گرتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: سەرجەم ئەو شەقامانە بە هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران میلیتاریزە کراون و دۆخێکی ئەمنیەتی باڵی بەسەر شاری سنەدا کێشاوە.

هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا رێژەیەکی بەرچاو لە شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە بەهۆی گران بوونی نرخی بەنزین و کەرەسەی ماشین و هەروەها کەمیی نرخی کرێ تاکسی لە شەقامی \"شاپوور\" مانیان گرتبوو.