شۆرای میللی بەرگری، دەستێوەردانەکانی سپای پاسدارانی لە شاری کەرکووک مەحکووم کرد

20:51 - 26 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: شۆرای میللی بەرگری، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی کوردستانی عێراق بەتایبەتی خەڵکی کەرکووک، داوای کرد بە پێکهێنانی کۆبوونەوە بەرزی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستێوەردانەکانی حکوومەتی ئێران لە کوردستانی عێراق مەحکووم بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شۆرای میللی بەرگری ئێران، ڕاگەیندراوێکدا لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی شاری کەرکووک و دەستێوەردانەکانی سپای پاسداران بڵاو کردەوە.

شۆرای میللی بەرگری، دەسترێژی و داگیرکاری سپای پاسداران ڕێژیمی ئاخوندی و میلیشا نیزامییە جینایەتکارەکانی سەر بە ناوەندە سەرکوتکەرەکان لە شاری کەرکووک مەحکووم دەکات. ئەم هەوڵە دەستدرێژکارییە لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە پاسدار قاسم سلێمانی سەرکردەی جینایەتکاری هێزی تێرۆریستی قودس لە چەند ڕۆژی پێشدا لە شاری سلێمانی و بەغداد و ناوچەکانی دیکە عێراق خەریکی داڕشتنی پیلان و گەڵاڵە بووە.

هەوڵە جینایەتکارانەکانی سپای پاسداران و میلیشا نیزامییەکانی حەشدی شەعبی بووەتە هۆی ئاوارە بوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری کەرکووک و بە ناچاری ئەو شارەیان بەجێهێشت.

دەقی تەواوی ڕاگەیندراوی شۆرای میللی بەرگری لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.