٤٧ شوێنی پێشەسازی لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی داخران

16:57 - 5 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی یەکیەتیی پێشەسازی شیرەمەنی لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ڕایگەیاندووە کە:\" سەرجەم ١٠٤ شوێنی پێشەسازیی بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەم پاڕیزگایەدا چالاکیان هەیە کە لەم نێوانەدا ٨ شوێن ،ئیزنی چالاکیی خۆیان هەڵوەشاندووەتەوە و ٤٧ شوێنی دیکەش داخراون\".

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"حەمید فەرزانە\" لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی \"تەسنیم\" لە مەشهەد ڕایگەیاندووە کە:\" پاشماوەی شوێنە پیشەسازییەکان سەدی ٣٠ چالاکیان هەیە و سەدی ٢٠ی بەرهەمەکانیش لە ئەمبارەکاندا ماونەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە شوێنی تایبەت لە بازاڕدا بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکان بۆ دەرەوەی وڵات تەرخان نەکراوە\".

بەرپرسی یەکیەتیی شوێنی پێشەسازیی شیرەمەنیەکان لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی ڕایگەیاند کە:\" تەنیا شوێنی هەناردەکردنی بەرهەمەکان بۆ دوو وڵاتی عێراق و ئەفغانستانه\".

\"فەرزانە\" ڕایگەیاند کە\"گرفتی ئابووری خەڵک لە ناوچەکەدا بووەتە هۆی کەمبوونی داواخوازی لە نێو بازاڕەکاندا و ئەم بابەتەش بووەتە هۆکارێک بۆ کەمبوونی هەناردەکردنی بەرهەمەکان بۆ دەرەوەی وڵات و لە نێو خۆدا.\"

هەروەها سەبارەت بە هەناردەکردنی بەرهەمەکان بۆ وڵاتی ڕووسیە گوتی:\" ڕووسیە تەنیا داواخوازی یەک بەرهەمی پەنیری تایبەتە کە خاوەندارانی بەشەکانی بەرهەم لە خۆراسان توانای پێک هێنانی بەرهەمەکەیان نیە.\"