شنۆ/ دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانیان لەدەست دا

10:17 - 29 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "وەسیم فەردین‌زادە" کوڕی حوسێن خەڵکی گوندی "پرداوێ" سەر بە شاری شنۆ و "حاکان محەممەدزادە" کوڕی عەلائەدین خەڵکی گوندی "کەریکان" سەر بە بەخشی کۆساری شاری سەڵماس، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شنۆ، گیانیان لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

هێزە نیزامییەکان بە گومانی "پێبوونی شتومەکی قاچاخ" تەقەیان لەو دوو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

وەسیم فەردین‌زادە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە و حاکان محەممەدزادە، خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.