شنۆ؛ هاووڵاتییەک لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:24 - 7 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش مەحموودیان"، کوڕی مەجید و خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شۆڕش مەحموودیان، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.