شنۆ؛ هاووڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا

11:08 - 17 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاوات محەممەدپوور"، کوڕی بایەزید و خەڵکی شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٩٩، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی، ئازاد کرابوو.

ئاوات محەممەدپوور، کۆتاییەکانی ساڵێ رابردوو، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن دادگای ئینقلابی شنۆ، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.