شنۆ؛ هاووڵاتییەک بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

10:32 - 26 جۆزەردان 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدولکەریم کاکۆڵ"، خەڵکی گوندی "حەسەن نووران" سەر بە شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەو هاووڵاتییەیان بانگهێشت کردووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.

عەبدولکەریم کاکۆڵ، بە تۆمەتی "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، بانهگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرابوو.