شنۆ میلیتاریزە کرا
11:33 - 22 پووشپەڕ 2721
هاوکات لەگەڵ ٣٢هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆری دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" و هاوڕێیانی لە ڤییەن، شاری شنۆ میلیتاریزە کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لە شنۆ، هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە ئاستی شاری شنۆدا جێگیر بوونە و هاتوچۆی هاووڵاتییان کۆنترۆڵ دەکەن.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا، هەواڵنێری کوردپا ڕایگەیاندووە: "هێزەکانی سپای پاسداران لە زۆربەی گوندەکانی سەر بە شنۆ جێگیر بوونە و خاڵی پشکنینیان داناوە".
٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، دوکتور "عەبدولڕەحمان قاسملوو" وێڕای عەبدوڵڵا قادریئازەر و دوکتور فازڵ ڕەسووڵ لەسەر مێزی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری "ڤییەن" پێتەختی ئۆتریش، تێرۆر کران.