شنۆ؛ شەش هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

12:38 - 12 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرهاد مەعرووفی"، کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "ڕەحمان ئەسەدی"، کوڕی مەحموود، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "عوبەید ئەنوەری"، کوڕی ڕەحیم، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێ"، "حەسەن شادیخا" خەڵکی گوندی "سینگان"، "ڕێبوار چارکداری"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی محەممەد، خەڵکی شنۆ و "جەلال قادرزاده"، کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی "نەڵۆس"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو شەش هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

لەنێوان ئەو شەش کەسە، حەسەن شادیخا پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

پێنج هاووڵاتییەکەی دیکە پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاون و لە چارەنووسی ناوبراوان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو شەش کەسە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.