شانامەی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە

13:02 - 31 خاکەلێوه 2721

کتێبی "شانامەی کوردی ــ بەرگی یەکەم" لە نووسینی "حەیدەر لوتفی نیا"، نووسەر و لێکۆڵەری کورد، خەڵکی سەقز، چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە کە بە زمانی کوردی نووسراوە، لە سێ بەرگدا کۆبووەتەوە و بەرگی یەکەمی کە ٤٧٢ لاپەڕەیە، لەلایەن چاپەمەنیی "بیریار" لە شاری سەقز، چاپ کراوە.

ئەو کتێبە هێندێک چیرۆکی حەماسیی کوردی لە خۆدەگرێت کە ئەو نووسەرە کوردە، ماوەی ٢٠ ساڵ پێوە خەرێک بووە لە کۆکردنەوە بگرە هەتا وتووێژ لەگەڵ خەڵک، ڕاپۆرتی مەیدانی و سەرچاوە مێژووییەکان.