شاعێرێکی لاوی ئەهواز کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
15:46 - 9 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە بەرانبەر زانکۆی پزیشکیی شاری ئەهوازدا، لاوێکی شاعێر و ڕەخنەگری بواری ئەدەبی، بە چەکی گەرم خۆی کوشت.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"ئیبراهیم عاڵیپوور\" شاعێر و نووسەری خەڵکی ئەهواز، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ هەتاوی، فیشەکی بە خۆیەوە نا و کوتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایەتحاڵەکانی ئەم ڕووداوە ڕایانگەیاندووە کە؛ \"ئەم گەنجە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بەرانبەر بە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکیی شاری ئەهواز ڕاگرتووە، شووشەکانی هەڵداوەتەوە و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.\"
\"ئیبراهیم عاڵیپوور\" لەو دەستە شاعێرانە بووە کە بناغەی شێعرەکانی لە سەر \"فەزا، زمان و چۆنیەتی دەربڕینی دەنگ\" دامەزرا بوو.
بەپێی ناوەرۆکی شێعرەکانی ئەم گەنجە ڕۆشنبیر و ڕەخنەگرەی بواری ئەدەبی، بوونی کێشە کۆمەڵایەتیەکان، ئاریشەکانی نێو کۆمەڵگا و کەم تەرخەمیی کەسانی بە ڕواڵەت ڕۆشنبیر و دڵسۆز بەرانبەر بەو کێشە و ئاریشە کۆمەڵایەتییانە، ناوبراو تووشی بێهیوایی بووە و دەکرێت وەکوو هۆکاری خۆکوژییەکەی ئاماژەی پێ بکرێت.