شاعیرێکی کورد بەرهەمەکانی لە فێستیڤاڵی ئەرمەنستان پێشکەش دەکات
16:35 - 30 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: فریاد شیری بانگهێشتی فێستیڤاڵی \"ئارک\" لە وڵاتی ئەرمەنستان کراوە و بڕیارە تێیدا بە دوو زمانی کوردی و فارسی بەرهەمە شێعرییەکانی پێشکەش بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، فریاد شیری نووسەر، وەرگێڕ و رەخنەگری ئەدەبیی شاری کرماشان بە فەرمی بانگهێشتی فێستیڤاڵی \"ئارک\" لە ئیروان\" کراوە.
ئەو شاعیرە کوردە کە بە \" شاعیری بێ سنوور\" ناسراوە هاوڕێ لە گەڵ هاوسەرەکەی بە ناوی \"سەحەر تەوەکولی\" بەشداریی لەو فێستیڤاڵەدا کردووە.
فێستیڤاڵی ئارک لە رێکەوتی ٢٩ی خەرمانانەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەو فێستیڤاڵە لە پاش فێستیڤاڵی ئیتالیا بە گرینگترین ڤێستیڤاڵ و کۆبوونەوەی ئەدەبی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤیندا دێتە ئەژمار.
لە فێستیڤاڵەکەشدا خانمی سەحەر تەوەکولی بابەتێكی ئەدەبیی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش دەکات.
فریاد شیری کە ساڵی ١٣٥٠ لە شاری سەحنەی سەر بە ئۆستانی کرماشان لە دایک بووە ماوەیەک لەمەوبەریش لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی کوردپا پێشنیاری داڕشتنی و نووسینی فەرهەنگێكی وشەی كوردی بە چالاكانی ئەدەبی و هونەری کردبوو و خوازیاری ئەوە بوو کە تێیدا كەڵك لە دەستەواژە و چەمكە لەبیركراوەكانی كوردی وەربگرن.