شاعیری حیماسیی عەرەبی ئەهواز کۆچی دوایی کرد

13:34 - 23 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی کوردپا: رۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر شاعیری حیماسی و قسە خۆش و نوکتە‌زانی عەرەبی ئەهواز، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر \"ستار سەیاحی\" شاعیری حیماسی و نوکتە‌زانی عەرەبی خەڵکی ئەهواز لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لە شاری ئەهواز کۆچی دوایی کرد.

ماوەیەک لەمەوپێش چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسیی عەرەبی ئەهواز بڵاویان کردەوە، ستار سەیاحی بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی جێگیر لە ناوچەی \"ئەمانییە\"ی ئەهواز کرابوو.

ستار سەیاحی کەسایەتییەکی خۆشناو و ناسراو لە ناوچە عەرەب نشینەکانی باشووری ئێران و عێراق بوو کە بەردەوام باسی لە پرسە ئینسانی و نەتەوەییەکان دەکرد، بۆیە چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرا.

کەسانی نزیک لە \"ستار السیاحی\" و هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و مافی مرۆڤ لە ناوچە عەرەب نشێنەکان لەو باوەڕە دان کە ئەو شاعیرە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەرمان داو کرابێت و گومان لەسەر مردنی هەیە.

ئەو شاعیرە بەناوبانگە دەیان قەسیدە، چوارینەی حیماسی، شێعری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەی لەپاش خۆی بەجێهێشتووە.