شازدەیەمین خولی فێستێڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

19:43 - 10 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە كۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ئاگادارییەك كە بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ بڵاوی كردۆتەوە، رایگەیاندووە كە شازدەیەمین خولی ئەو فێستێڤاڵە لە رۆژانی 25 هەتا 28ی خەزەڵوەری 1391ی هەتاوی (15 هەتا 18ی نوامبری 2012ی زایینی) لە شاری سلێمانی لە سێ‌ بواری \"شێعر، چیرۆك و لێۆڵینەوە\"بەڕێوە دەچێت.

لەو ئاگاداریەی بنكەی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژدا داوای لە هەموو شاعێر، چیرۆك نووس، نووسەر و رۆشبیرانی كورد كراوە كە هەتا رێكەوتی 19ی رەزبەر (10ی ئۆكتۆبر) بابەتەكانی خۆیان بنێرنە دەبیرخانەی فێستێڤاڵ.

فێستێڤاڵی ئەدەبی و رووناكبیریی گەلاوێژ یەكێك لە گرینگترین فێستێڤاڵە ئەدەبی و فەرهەنگییەكانی هەرێمی كوردستانە كەلە ساڵی 1377ی هەتاوی (1996ی زایینی) لەلایەن بنكەی ئەدەبی و رووناكبیری گەلاوێژەوە لە سلێمانی دەستی پێكردووە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا توانیویە جیالە بەڕێوەبردنی 15 خولی ئەو فێستێڤاڵە، كۆمەڵێكی بەرچاو لە ئەدیب، نووسەر و رۆشنبیرانی نەتەوەكانی كورد، فارس، عەرەب و تورك و تەنانەت ئورووپاییش لە دەوری یەك كۆ بكاتەوە.