شاری كووهدەشت تەنیا خاوەنی یەك پێگەی سووتەمەنییە
21:32 - 24 جۆزەردان 2712
كوردپا: شاری كووهدەشت بە بوونی ٢١٣ هەزار حەشیمەتەوە تەنیا خاوەنی یەك پێگەی سووتەمەنییە و ئەمەش بۆتە هۆی گرفت و قەرەباڵغیی بۆ هاووڵاتییانی ئەو شارە.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، خەڵكی شاری كوهددەشت و هەموو دێهاتەكانی دەورووبەری تەنیا یەك پێگەی دابین كردنی سووتەمەنیی بەنزین و گازۆئیلی هەیە و تەنانەت ئەو ماشینانەش كە بەو شارەدا تێدەپەڕن بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی سەردانی ئەو شوێنە دەكەن.
ئەم پێگەیە تەنیا ٢ پۆمپی هەیە و لەباری ئیمەنییەوە هیچ پێداویستی ئامادەكارییەكی بۆ نەكراوە و مەترسی ئاگر گرتنیشی هەیە.
سەرچاوەكە ئاشکراشی كردووە، ئەو مەسەلەیە بۆتە هۆی ئەوەی كە سەفی 3 هەتا ٤ كیلۆمیتری لە مەیدانی تەوحیدی شاری كووهدەستەوەەوە هەتا شوێنی سی ئین جی دروست بێت و شۆفێران ناچارن نزیك بە ٣ كاتژمێر لە كاتی خۆیان لەژێر گەرمای ئەم وەرزەدا لە سەفدا بن هەتا بتوانن سووتەمەنیی ماشینەكانیان دابین بكەن.
نەبوونی پێگەیەكی سووتەمەنیی دیكە لە شاری كووهدەشت بۆتە هۆی ناڕەزایەتی خەڵك و بەتایبەت خاوەن تاكسییەكان كە دەبێ كاتێكی زۆر بۆ سووختگیری تەرخان بكەن.
ئەم مەسەلەیە لە كاتێك دایە كە لێپرسراوانی پاڵاوگەكانی ئێران رادەگەیەنن كە لە بەرهەمهێنانی بەنزینی ناوخۆییدا سەربەخۆن و ئێستا 80%ی بەنزینی ئێران لەناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت و لە داهاتووشدا زیاتر دەبێت.
بەڵام بەهۆی كەمی و گرانیی بەنزین و ئەو گرفتانە، ئێستا لە ئێران زۆرێك لە تاكەسییەكان گازی ویشك بەكار دەهێنن كە هەم مەترسی گیانی هەیە و هەمیش بەشێكی لە بەین دەچێت.
كووهدەشت یەكێك لە شارەكانی رۆژئاوای پارێزگای لوڕستانە، بە بوونی 211 هەزار و 886 حەشێمەت، سێیەمین شاری گەورەی لوڕستانە، لە مەودای 94 كیلیۆمیتریی شاری خوڕەمئاوا هەڵكەوتووە و خاوەن كەش و هەوایەكی خۆش و سازگار و كوێستانیە و هاوینانی گەرمە و خاوەنی گەلێك شوێنەواری مێژوویی و كەوناراییە و خەڵكەكەی بە زاراوەكانی لوڕی و لەكی قسە دەكەن.