شاخەوانێکی مەهابادی میداڵی زێڕی وڵاتی کۆڕەی باشووری بەدەست هێنا
14:16 - 23 رەشەمه 2716
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتن و شانازییەکانی وەزشوانانی کورد، شاخەوانێکی لاوی خەڵکی شاری مەهاباد, لە کێبڕکێی جامی قارەمانیی ئێسکیی وڵاتی کوڕەی باشوور، پلەی یەکەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کێبڕکێی جامی ئێسکیی ئاسیا لە وڵاتی کۆڕەی باشوور، عەبدوڵڕحمان قەزاق ناسراو بە \"کارزارن\" لە ڕەدەی تەمەنیی مێرمنداڵاندا، میداڵیای زێڕی بۆ خۆی دەستبەرکرد.
عەبدوڵڕحمان قەزاق یاریزانی بواری ئێسکییە، ناوبراو تەمەن ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری مەهابادە. کارزان مانگی ڕەشەمەی ئەمساڵ لەگەڵ تیمی میللی شاخەوانیی وڵاتی ئێران بۆ کێبڕکێی جامی جیهانیی ئێسکی \"کوێستان\" ڕەانەی وڵاتی ئیتالیا کرابوو.
ئەو وەرزشوانە کوردە لە ساڵی ٩٤ی هەتاوییەوە بووەتە ئەندامی تیمی میللیی شاخەوانیی لاوان لە ئێران.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لە کێبڕکێی یارییەکانی کیک بۆکسینگ لە بواری وەرزشی ڕەزمییدا، چوار لاوی کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، توانییان پلەی یەکەمی کێبڕکێی ڕەزمیی جامی ئاشتی و دۆستایەتی(صلح و دوستی) وڵاتی ئازەبایجان بەدەست بێنن.
ڕووبەری شاری مەهاباد ٢٥٩١ کیلۆمێتری چوارگۆشەیە و ڕێژەی حەشیمەتی دانیشتوانی ئەو شارە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، ٢١٥،٥٢٩ کەس بووە.