شاباد؛ وەرزێڕێک بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

17:26 - 29 بانەمەڕ 2721

وەرزێڕیکی تەمەن ٤٥ ساڵ، لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی "حەسەناوا" سەر بە شاری شاباد، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە.

هەواڵنێرە حکوومەتییەکان ڕایانگەیاندووە: "ئەو وەرزێڕە لە کاتی کاری کشتوکاڵیدا تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لاق و دەستی بریندار بووە".

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٥ ساڵەیە، پاش ئەو ڕووداوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا سەرئەفراز"، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "تووە" سەر بە سەردەشت بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە.