سەڵماس/ هاووڵاتییەكی كورد لە پەتی سێدارە رزگاری بوو
14:46 - 11 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: بنەماڵەیەک لە سەڵماس لە (قەساس كردنەوەی) بكوژی كوڕەكەیان خۆش بوون و ئەو هاووڵاتییەیان لەپەتی سێدارە رزگار كرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵ لە شاری سەڵماس لە شەڕێكدا بە دەستی كەسێكی دیكە كوژرابوو، كە بنەماڵەی ئەو لاوە لە بكووژەكە خۆشبوون.
هەواڵدەریی ئێرنا بڵاوی كردۆتەوە، بكووژەكە تەمەنی ٣٨ ساڵە و سێ ساڵ لەمەوبەر لاوێكی لە ئاوایی \" درشك\"ی سەر بە سەڵماس بە چەك كوشتبوو، کە رۆژی رابردوو لەرێوڕەسمێكدا لە دادگوستەریی ئەو شارە لە بنەماڵەی قوربانیەكەوە لێخۆشبوونی دەرچوو.
حوكمی قەساس لە لەیاساكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە مەبەستی سزادانی كوشتنی بە ئەنقەست لەبەر چاو گیراوە و بەڕێوەبردنەكەشی پێوەندی بە بنەماڵەی قوربانییەكەوە هەیە و هەر ئەو بنەماڵەیە دەتوانن لێی ببوورن و یان بیدەنە دەست یاسا.
لەلایەكی دیكەوە ئەگەر باوک، كوڕەكەی خۆی بكوژێت سزای قەساس (كوشتنەوە) نایگرێتەوە و تەنیا سزای نەختی بۆ دەبڕدرێتەوە.
ئێران بەیەكێك لەو وڵاتانە دێتە ئەژمار، كە زۆرترین رێژەی سێدارەی لە خۆ گرتووە و ئەو پرسەش لەگەڵ ئێعترازی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەوڕوو بۆتەوە.