سەقز؛ چوار مانگ زیندان بەسەر کەیوان ڕەحیمی سەپێندرا

09:56 - 11 رەزبەر 2721

لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقز، چالاکێکی میدیایی بە ناوی "کەیوان ڕەحیمیـ"ـی بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

دادگا ئەو چالاکە کوردەی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" تۆمەتبار کردووە.

مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، "کەیوان ڕەحیمی" لە پەیوەندیی لەگەڵ چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری سەقز بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.