سەرپەرەستی زانکۆی "سەما"ی شاری جوانڕۆ لە سەر کارەکەی دەرکرا

11:00 - 25 سەرماوەز 2720

سەرپەرەستی زانکۆی "سەما"ی شاری جوانڕۆ، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، باسی لە لابردنی خۆی لەلایەن زانکۆی پارێزگای کرماشان کردووە.

فەرشاد وەیسی، سەرپەرەستی زانکۆی سەمای شاری جوانڕۆ لە بەیاننامەیەکی تونددا، باسی لە دەرکرانی خۆی لەلایەن سەرپەرەستی ئەو زانکۆیه بەهۆی گوشارکانەوە کردووە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ لەو بەیاننامەیەدا، وەلانانی خۆی لە سەرپەرەستی زانکۆی سەما، بۆ گوشارەکانی نوێنەری جوانڕۆ، پاوه و ڕوانسەر لە مەجلیسدا، گەڕاندووەتەوە.

فەرشاد وەیسی لەو بەیاننامەیەدا، ئاماژە بە کەم وکوڕییەکانی وکووه نەبوونی فەزای بارهێنان و کەمیی کەرەستەی بارهێنان لەو زانکۆیە کردووە؛ کە سەرەڕای درێژەدان بە ڕاپەڕاندنی کارەکانی خۆی لەو زانکۆیە، لەگەڵ دەستبەکاربوونی نوێنەری هەنووکەیی لە مەجلیس و نەچوونە ژێر باری نوێنەری هەورامان و لێنەدانی چەپڵە (بێدەنگی لە فەزایی مەجاری)، بۆ ناوبراو، بەهۆی گوشار خستنەسەر زانکۆی پاڕێزگای کرماشان، منیان لە سەر کارەکەم لابردووە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆیە هەروەها لەو بەیاننامەیدا، نووسیوویەتی: "بریا بەیاننامە دەربکەن و بلێن ئێمە ناتوانین بەڕێوەبەرانی بەهێز دژ بە بیروبۆچوونی خۆمان قەبووڵ بکەین".