سەردەشت؛ دوو کرێکاری بیناسازی بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

12:24 - 12 جۆزەردان 2721

ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، دوو کرێکاری بیناسازی لە شاری سەردەشت، لە کاتی کارکردن بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، تووشی ڕووداوی کار بوونە.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی یەکێک لەو کرێکارانە کە لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست داوە بە ناوی "ئەبووبەکەر ئیسماعیل‌زادە" کوری ئەحمەد، ڕاگەیاندووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: "ئەبووبەکر خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە."

هەتا ئێستا شوناسی کرێکارەکەی دیکە کە لەو ڕووداوەدا بریندار بووە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەکراوەتەوە.

ئەو دوو کرێکارە، لە سێڕێیانی "مارەغان" تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.