سەربازێک و ستوانێک لە شاری دەڕەشاری پارێزگای ئیلام کوژرا و بریندار بوون

10:44 - 10 رەشەمه 2720

شەوی شەممە ٩ی ڕەشەمە، بە تەقەی کەس یان کەسانێکی نەناسراو، دوو کەس لە پێرسونێلی هێزە نیزامییەکان لە "پردی گاومێشانـ"ـی شاری دەڕەشار، کوژرا و بریندار بوونە.

شوناسی ئەو مەئموورەی هێزە نیزامییەکان کە پلەی سەربازیی هەیە و کوژراوە بە ناوی "محەممەد مێهدی دەریکوەند"، ڕاگەیەندراوە و هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی "ڕووحوڵڵا باسرە" بە پلەی "ستوان یەکەم" بریندار بووە.

هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ڕایانگەیاندووە ئەو دوو پێرسونێلە لەلایەن کەسانێکی قاچاخچییەوە تووشی ئەو ڕووداوە بوونە.