١٨٦ سەر مەڕی کاسبکاران لە سنوورەکانی ئیلام دەستیان بەسەردا گیرا
هەنگی سنووریی عەین خۆش، لە سنووری پارێزگای ئیلام دەستیان بە سەر ٧٥ سەر مەڕ و ماڵاتی کاسبکاراندا گرت.
حاتەمی جێگری هێزە سنوورپارێزەکانی پارێزگای ئیلام باسی لە دەسبەسەرداگرتنی ٧٥ سەڕ مەڕ و ماڵاتی کاسبکاران، لە سنووری ئەو پارێزگایەدا کردووە.
ئەو بەرپرسە نیزامییە هەروەها ڕایگەیاندووە: "هێزە سنوورپارێزکان بە کەڵکوەرگرتن لە تاریکیی شەو، دستیان بە سەر ئەو مەڕ و ماڵاتەداگرتووە".
لەلایەکی دیکەوە، لە هەمان پارێزگا، فەرماندەی سنوورپارێزگای ئەو پارێزگایە، باسی لە دەسبەسەرداگرتنی ١١١ سەر مەڕی کاسبکاران کردووە و ڕایگەیاندووە: لە کاتی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان، هێزەکانی هەنگی سنووری، دەستیان بە سەر ١١١ سەر مەڕدا گرتووە.
ئەو بەرپرسە نیزامییە هەروەها دەڵێت: "ئەو ١١١ سەڕ مەڕ و ماڵاتە، لەلایەن سنوور پارێزگای پایگای "قافڵەجا" دەستیان بە سەردا گیراوە.
هێزە سنوور پارێزەگان بە بیانووی بەربەرەکانێ لەگەڵ قاچاغ، دەستیان بە سەر ئەو مەڕوماڵاتەی کاسبکارانەدا، گرتووە.