سەبرییە کەفاشییان، یەکێک لە دایکانی خاوەران کۆچی دوایی کرد

11:35 - 10 پووشپەڕ 2721

سەبرییە کەفاشییان، ناسراو بە (پوورە سەبرییە)، خەڵکی شاری "کرند" سەر بە پارێزگای کرماشان یەکێک لە دایکانی خاوەران ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دوو کوڕی ناوبراو بە ناوەکانی "یووسف و بێهروزعەبدوڵڵاهی" لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا ئێعدام کران و هەروەها کوڕێکی دیکەی خاتوو سەبرییە بە ناوی "بێهزاد عەبدوڵڵاهی" لە ڕەوتی ئێعدامکردنی بە کۆمەڵی زیندانییانی سیاسیی ساڵی ٦٧، ئێعدام کرا.

بێهزاد عەبدوڵڵاهی، خوێندکاری بەشی پزیشکیی زانکۆی تەورێز بووە.

 ناوی بێهزاد لە ناو "یادنامە یاد یاران باد" لەلایەن ڕێکخراوی فیداییانی خەلقی ئێران (ئەکسەرییەت)، لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٨١، بڵاو کرایەوە.

سەبرییە کەفاشییان، هەتا ئەو کات لە چۆنییەتیی لەسێدارەدانی کوڕەکەی، بێهزاد بێ‌ئاگا بوو و هەموو ساڵێک سەردانی گۆڕستانی خاوەرانی دەکرد و خوازیاری دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەو جینایەتە بووە.