سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژی" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
20:54 - 2 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" بڵاوی كردەوە، رێكەوتی 25ی سەرماوەزی ساڵی 1391ی هەتاوی( 25ی نواڤەمبری 2012ی زایینی) سێیەمین خولی ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر عەدنان عوسمان لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، دەسپێكی كارەكانی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" رادەگەیەنین و دەرهێنەرانیش دەتوانن بە پێوەندی گرتن بە دەبیرخانەی فیستیڤاڵەوە فۆرمی بەشداربوونی فیلمەكانیان لە فێستیڤاڵ وەربگرن.
عەدنان عوسمان وتیشی: پێویستە ناوەرۆكی فیلمەكان پێوەندییان بە كێشە و پرسی ژنان و ئەو توندوتیژییانەی كە رووبەرڕوویان دەبێتەوە، بێت.
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر لە پێوەندی لەگەڵ بە مەرجەكانی بەشداری كردن وتی: پێویستە فیلمەكان بەرهەمی ساڵی 2011 و 2012 بن و ماوەی فیلمەكانیش لە 25 خولەك تێنەپەڕن.
ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە 5 فیلمی سینەمایی درێژ، فیلمی كورتی فیكشێن و دیكیۆمێنتاری لەم فیستیڤاڵەدا بەشدار دەبن.
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی \"نا بۆ توندوتیژی\" رێكەوتی 25ی سەرماوەزی ساڵی 1391ی هەتاوی( 25ی نواڤەمبری 2012ی زایینی) لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و بۆ ماوەی چەند رۆژ بەردەوام دەبێت.