سێهاووڵاتیی كورد بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەكان كران
15:37 - 3 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: وەزارەتی ئیتلاعاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە كوردستان سێچالاكی كرێكاری و مەزهەبیی بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێكردوون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێكەس لەچالاكانی كرێكاری و مەزهەبیی كوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكانی سنە، قوروە و مەریوانەوە بانگهێشت كراون.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو عەلیرەزا خانزادپوور، چالاكی كرێكاریی لەلایەن ستادی خەبەری سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی ئەندامیەتی لە كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان و ئەنجامدامدانی چالاكی كرێكاریی بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵدا كراوە.
كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكاریەكان، لە بوارەكانی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی كرێكاران و باشتر كردنی دۆخی ژیان و هەقدەستەكانیان چالاكی دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئاژانسی كوردپا گەیشتوون، حەسەن زەحمەتكێش و جەماڵ حوسێن پەناهی شوناسی ئەو هاووڵاتیانیەن كە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە.
ئەو چالاكانە سەبارەت بە شێوەی چالاكیی كردن و ئەندامیەتی لە مەكتەب قورئاندا پرسیار و لێكۆڵینەوەیان لێكراوە.
مەكتەب قورئان رەوتێكی دینی پەیڕەوی ئەحمەد موفتی زادەیە، رێنوێنی خەڵك بۆ پرسە دینیەیكان بەدوور لەكاری سیاسیی لە ئامانجەكانی ئەو رەتە مەزهەبییەی كوردستانە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سێكەس لەچالاكانی كرێكاری و مەزهەبیی كوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكانی سنە، قوروە و مەریوانەوە بانگهێشت كراون.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو عەلیرەزا خانزادپوور، چالاكی كرێكاریی لەلایەن ستادی خەبەری سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات بە تاوانی ئەندامیەتی لە كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان و ئەنجامدامدانی چالاكی كرێكاریی بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵدا كراوە.
كۆمیتەی هاودەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكاریەكان، لە بوارەكانی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی كرێكاران و باشتر كردنی دۆخی ژیان و هەقدەستەكانیان چالاكی دەكات.
بانگهێشتی حەسەن زەحمەتكێش و جەماڵ حوسێن پەناهی دوو چاڵاکی مەزهەبی سەر بە رەوتی مەکتەب قۆرئان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
لەلایەكی دیكەوە ئیدارەی ئیتلاعات دوو كەس لە چالاكانی مەزهەبی سەر بە رەوتی مەكتەب قورئانی لەشارەكانی مەریوان و قوروە بانگهێشت كردووە.بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئاژانسی كوردپا گەیشتوون، حەسەن زەحمەتكێش و جەماڵ حوسێن پەناهی شوناسی ئەو هاووڵاتیانیەن كە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە.