سێ چالاکی مەزهەبی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران

17:25 - 7 رەزبەر 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر، سێ چالاکی مەزهەبی بە ناوەکانی "فایەق شەریعەت‌پەنا، ئامانج حەمزەلوو و مامۆستا تاهیر شێخی" خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران.

ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تەمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەیان بە شێوەی کاتی  ئازاد کراون.

ئەو سێ چالاکییە مەدەنییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراون و پاش دوو ڕۆژ ڕاگرتنیان لە بەندی ئەمنی ئەو زیندانە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانان، بۆ بەندی ڕاوێژی ڕاگوێزراون و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانان، بۆ بەندی زیندانییە سیاسییەکان ڕاگوێزرابوون.

ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و تۆمەتی‌وەپاڵدراوی ئەو سێ هاووڵاتییە  "ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ  ئەنسارولسوننە" ڕاگەیەندراوە.