سێ وەرزشوانی ئیلامی لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی لە وڵاتی میسر پلەی قارەمانییان بەدەست هێنا

11:50 - 24 سەرماوەز 2720

لە کێىڕکێی ئازادی تیرهاویشتنی نێونەتەوەیی لە وڵاتی میسر، وەرزشوانە تیرهاوێژەکانی ئیلام توانییان سێ پلەی قارەمانیەتی بەدەست بهێنن.

لە کێبڕکێی بەشی چەکی بادی، "پووریا نەورۆزیان" توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنیت و میداڵی زێڕ بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

"ئارمینا سادقیان" تیرهاوێژی ئیلامی لە بەشی چەکی بادیی مێرمنداڵان، توانی پلەی قارەمانیەتیی ئەو کێبڕکێیە بەدەست بهێنێت.

 هەروەها "جەواد فروغی" وەرشوانی خەڵکی ئیلام لە بەشی دەمانچەی بادی بە وەرگرتنی زۆرترین ئیمتیاز، وەکوو قارەمانی ئەو کێبڕکێیە دەستنیشان کرا.

ئەو کێبڕکێیە لە ڕۆژانی ١٩ هەتا ٢١ی سەرماوەز لە بەشەکانی چەک و دەمانچەی بادیی کچان و کوڕان بە ئامادەبوونی ٢٢٠ وەرزشوان لە ١٧ وڵاتی جیهان، لە وڵاتی میسر بەشێوەی ئانلاین بەڕێوە چووبوو.