سێ هاووڵاتیی دیکە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کران

16:25 - 13 رێبەندان 2720

سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عەزیز قادرتاج"، "ئاوات محەممەدپوور" کوڕی بایەزید و "حوسێن محەممەدپوور" کوری عومەر خەڵکی شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی شەخسی عەزیز قادرتاج و ناوبراویان دەسبەسەر کردووه.

عەزیز قادرتاج مامۆستای قۆتابخانەی سەرەتایی گوندی "نەرزیوە"ی شاری شنۆیە.

هەروەها ئاوات محەممەدپوور و حوسێن محەممەدپوور، ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئاوات محەممەدپوور پاش تەواوبوونی ماوی لێپرسینەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: عەزیز قادرتاج، حوسێن محەممەدپوور و ئاوات محەممەدپوور