سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سەلاسی باوەجانی دەسبەسەر کران

18:04 - 8 گەلاوێژ 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی " ئەرکان بەهرامی"، "خەلیلی ڕەمەزانی" و "خالید میرزایی"، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئەگادارە هەروەها وتوویەتی: "ئەو سێ هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان کراون و خەلیل ڕەمەزانی دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە".

هێزه ئەمنییەتییەکان تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییەیان "پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە دونیای خوازەکیدا" ڕاگەیاندووە.