سێ هاووڵاتی لە سەردەشت بە ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کران

18:36 - 14 گەلاوێژ 2720

بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپارێزیی سەردەشت، باسی لە مەحکوومکرانی سێ کەس بە تۆمەتی "ئازاردانی ئاژەڵان"، بە لێدانی ٧٤ زەربە قامچی کرد.

بە وتەی "خالید بایەزیدی"، ئەو ٣ کەسە بە شێوەی نایاسایی دەستیان کردووە بە کێبڕکێی شەڕە سەگ و بە ڕاگەیاندنی تاوانەکەیان لەلایەن ئیدارەی ژینگەپارێزیی شاری سەردەشت، ٣ کەس بە لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کران.

بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپارێزیی سەردەشت، پاش بڵاوبوونەوەی وێنەی ئازاردانی ئاژەڵان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناساندنی ئەو ٣ کەسە، بە پشتبەستن بە مادەی ٦٨٨ یاسای تەعزیرات، تاوانباران بە لێدانی ٧٤ زەربە قامچی مەحکووم کران.