سێ مێرمنداڵی بنەماڵەیەک بە هۆی ئاگرکەوتنەوە گیانیان لە دەست دا

14:48 - 29 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندێکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، سێ مێرمنداڵی ژێر تەمەن ٥ ساڵ بە هۆی دوکەڵی ئاگرکه خنکان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، لە یەکێک لە گوندەکانی شاری خۆی، بە هۆی نەشتی گاز و ڕۆشن کردنی شەقارتە لە لایەن ئەو منداڵانە لە کاتی یاری کردن، بوو بە هۆی ئاگرتێبەربوونی ئەو ماڵە و گیان لە دەستدانی سێ مێرمنداڵی لێکەوتەوە.

هەواڵدەریی فارسی پارێزگای ورمێ شوناسی ئەو سێ مێرمنداڵانەی بە ناوەکانی\"ئاران\" تەمەن سێ ساڵە، \"ئایهان\" تەمەن چوار ساڵە و \"ڕۆژهات\" تەمەن هەشت مانگە \"خوشکیان\" کە بە هۆی دوکەڵی ئاگرکەوتنەوەکە خنکان، ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕووداوە لە گوندی\"عێزەت ئاوای\" شاری خۆی ڕووی داوە.

هەروەها لەو ڕووداوەدا، هێندێک لە کەلوپەلی ئەو ماڵە سووتان و خەسارەتی بەرکەوتوو بە بڕی ١٠ میلیۆن تەمەن خەمڵینراوە.

گوندی عێزەت ئاوا لە پێنج کیلۆمێتری شاری خۆی هەڵکەوتووە و دانیشتوانی ئەو گوندە سوننی مەزهەبن.