سێ‌ لاوی كورد لە بەنداوی "دێرك"ی سەڵماس‌ خنكان

16:15 - 16 پووشپەڕ 2712
كوردپا: سێ‌ هاووڵاتیی شاری سەڵماس لە كاتی مەلە كردن لە بەنداوی \"درێك\"ی ئەو شارەدا خنكان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا: ئازاد عومەری و رەسوول عومەری كوڕی دەروێش و خەڵكی ئاوایی \"جنگسر\" هاورێ‌ لەگەڵ كەسێكی دیكەی خەڵكی ئاوایی مامەند لە كاتی مەلە كردن لە بەنداوی دێركی سەڵماس گیانیان لە دەست داوە.

ئەو هاووڵاتییەكەی دیكە هەتا ئێستا شوناسی روون نەبۆتەوە.

تەرمی ئەو سێ‌ لاوە بە هاوكاریی خەڵكی لە بەنداوی \"دێرك\" دەرهێنراون.
\"5128.jpg\"
پێشتر و بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی 27ی جۆزەردانی ساڵی 1391ی هەتاوی لاوێكی كورد بەناوی فەرهاد ئیسماعیلی كوڕی عەبدولمەناف تەمەن 23 ساڵ و خەڵكی گوندی \"بالاجغ\"ی سەر بە شاری ورمێ‌ لە كاتی مەلە كردن لە بەنداوی \"نۆشان\" بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەوانی خنكاوە.

بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هۆكارەكانی خنكان و گیان لەدەست دانی هاووڵاتییان لە بەنداوەکانی دەوروبەری ورمێ بریتیتن لە: نەبوونی هێمای وریاكەرەوە، دیاری نەكردنی شوێنی قوول و مەندی بەنداوەكە، نەبوونی مەلەوانی شارەزا و هێزی فریاگوزاری و هەروەها ناشارەزایی ئەو كەسانەی كە تێیدا مەلە دەكەن.