سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران

11:28 - 15 خاکەلێوه 2721

بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە، سێ زیندانی بە ناوەکانی "ئەحەد حەبیبوەند"، کوڕی حوسێن، "سادق مەحی"، کوڕی عیسا و "محەممەد مەحموودی"، کوڕی حاجی حوسێن، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران.

ئەو سێ زیندانییە کە پێشتر بە تۆمەتی "ماددە سڕکەر" بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بەیانیی ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوە، وێڕای سێ زیندانیی دیکە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.

ئەحەد حەبیبوەند و سادق مەحی، خەڵکی ورمێن و محەممەد مەحموودی خەڵکی شنۆیە.