سینەماكاری كوردی ئێران خەڵاتی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆكی مسۆگەر كرد
22:50 - 27 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كورتە فیلمی \"مێلۆدیی بەرد\" لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی سینەماكاری كوردی ئێران خەڵاتی یەكەمی باشترین كورتە فیلمی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆكی بەدەستهێنا.
بەپێی راپۆرتی بەشی پێوەندییەكانی یەكەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆك ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداریی چەندین كورتە فیلم لە دەرهێنەرانی كوردی ئێران و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی پورتەغاڵ، ئاڵمان، فەرانسە، توركیە، ژاپۆن، سووئێد، ئیسپانیا، سێربستان، عێراق و نۆروێژ و كورەی باكوور بە نمایش كردنی كورتە فیلم، فیلمی سینەمایی، چیرۆكی، دیكیۆمێنت و ئەزموونی لە رێكەوتی 19 هەتا 26ی خەرمانان لە ساڵۆنی زانكۆی شاری دهۆك بەڕێوە چوو.
لێژنەی داوەران بریتی بوون لە شەكەوت ئەمین كوركی لە هەرێمی كوردستان \"بەرپرسی لێژنە\"، كامبوزیا پەرتەوەی لە ئێران، سدیق بەرمەك لە ئەفغانستان، خانمی بگیتا مانتی لە ئاڵمان و خانمی ویێرا لانگروا لە ئێسلواكی.
سەرەنجام پاش یەك حەفتە پێشبڕكی لە نێوان فیلمە بەشداربووەكان لێژنەی داوەران بەم چەشنە سەركەوتوانیان خەڵات كرد:
ـ خەڵاتی لێژنەی داوەران:
ـ كورتە فیلمی \"كوڕە پێشمەرگە\" لە دەرهێنانی زانیار ئادەمی و دەیڤید هێردیس بەرهەمی هاوبەشی سووئێد و نۆروێژ.
ـ كورتە فیلمی دووچەرخە لە دەرهێنانی رزگار حوسێن لە هەرێمی كوردستان.
باشترین كورتە فیلمی دیكیۆمێنتی:
كورتە فیلمی \"میلۆدیی بەرد\" لە دەرهێنانی پەرویز رۆستەمی دەرهێنەری خەڵكی مەریوان خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی مسۆگەر كرد.
باشترین كورتە فیلمی چیرۆكی:
ـ كورتە فیلمی \"دالیا\" لە دەرهێنانی شاخەوان عەبدوڵڵا قازی لە هەرێمی كوردستان.
ـ كورتە فیلمی \"نیشتمانی قارەمانان\" لە دەرهێنانی سەهیم عومەر خەڵیفە لە وڵاتی بێلژیك.
ـ كورتە فیلمی \"خامۆش\" لە دەرهێنانی رێزان یشیلباش.
باشترین فیلمی سینەمایی:
خەڵاتی یەكەمی بەشی فیلمی سینەمایی بە فیلمی \"ئەگەر بمری دەتكوژم\" لە دەرهێ،انی هونەر سەلیم لە هەرێمی كوردستان.
لە خولی یەكەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆك لە بەشە جیاجیاكان 88 فیلم بەشدار بوون.