سیناریۆی شارام عەلیدی خرایە ریزی 10 پڕۆژەی هەڵكەوتەی فێستیڤاڵی كەنەوە
14:11 - 21 بانەمەڕ 2712
كوردپا: \"گۆڕستانێك كە هەموو رۆژێ ترێی دەدا\"، وەك نوێترین پڕۆژەی شارام عەلیدی دەرهێنەری كوردی خەڵكی سنە لە سینەمای جیهانیی لە كەن خرایە ریزی 10 پڕۆژەی بەرچاوی جیهانیی فێستیڤاڵی كەنەوە.
هەواڵدەریی كوردپرێس بڵاوی كردەوە، بەشی \"سینەمای جیهان لە كەن\" لە شەست و پێنجەمین خۆلی خۆیدا سیناریۆی \"گۆڕستانێك كە هەموو رۆژێ ترێی دەدا\" وەك یەكێك لە 10 سیناریۆ هەڵكەوتەكانی ساڵی 2012 هەڵبژارد هەتا لە كۆبوونەوەی رۆژانی 27ی بانەمەڕ هەتا 5ی جۆزەردان (16 هەتا 25ی مەی) بە بەشداریی دەرهێنەرانی هەڵبژاردە و دوو هونەرمەندی ناسراوەی جیهانی، بڕیاری دەرهێنانیان لەسەر بدرێت.
\"ماریا دی مدروس\" ئەكتەری دەرەوشاوەی هالیڤوودی و \"ئیلیا سولەیمان\" دەرهێنەری ناوداری جیهانی وەك دوو هونەرمەندی هەڵبژاردەی ئەمساڵ یارێدەدەری شاندی دەرهێنەران دەبن بۆ دەرهێنانی پڕۆژە شازەكانی جیهان.
ئەمە لە كاتێك دایە؛ كەلە رۆژانی رابردوو هێندێك لە رۆژنامەكانی ناوخۆی ئێران ئاماژەیان بە پڕوپاگەندەكانی دەرهێنەرێكی لاو سەبارەت بە هاوبەشی لە نووسینی سیناریۆكەی شارام عەلیدی دابوو.
ئازاد محەمەدی لەو پڕوپاگەندەیەدا خۆی بە خولقینەری 70 لەسەدی پڕۆژەكە دەناسێنێت كەلە كاتی داڕشتن و تۆماركردنی سیناریۆی \"گۆڕستانێك كە هەموو ڕۆژێ ترێی دەدا\" ناوی پشت گوێ خراوە.
لەلایەكی دیكەوە، شارام عەلیدی لە یەكەم دیمانەی رۆژنامەوانیدا ئەم وتەیەی وەدرۆ خستەوە و وتی: من چەند ساڵ پێشتر هەوڵی نووسینی ئەم بابەتەم داوە و هەر ئەوكاتیش بۆ بەرگری لە دەركەوتەی لەم چەشنە هەوڵی تۆماركردنی بابەتەكەم لە یانەی سینەما و سەندیكای سیناریۆی فەرانسە بە ژمارەی 24/269431- 15722/36 داوە.
وتیشی: من لە یەكەم دەرفەتدا لەم بارەوە رێوشوێنی یاسایی دەگرمە بەر و هەوڵی بەرەڤانی كردنی خۆم دەدەم.
شارام عەلیدی پێشتر لە رێگای فیلمی \"سرتە لەگەڵ با\" كۆمەڵێك خەڵاتی جیهانی و نێودەوڵەتیی مسۆگەر كرد كە لەوان دەكرێت ئاماژە بە سێ خەڵاتی هەڵبژاردەی لاوانی ئەورووپا، خەڵاتی كەناڵی 5ی فەرانسە، خەڵاتی رەخنەگرانی لاوی هیند، خەڵاتی شاندی داوەرانی بەرازیل، فیلمی نێوەوڵەتیی\"براتیسلاڤا\"ی ئێسلواكی، خەڵاتی \"دۆن كیشوت\" لە فێستیڤاڵی \"ترومسو\" و گرینگترین لە هەمووان خەڵاتی چل و هەشتەمین حەفتەی رەخنەگرانی شەست و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی كەن لە ساڵی 2009 بدرێت.