سیروان عەبدوڵڵاهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:49 - 19 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "سیروان عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە، بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

لە تۆمەتی وەپاڵدراو دژی سیروان عەبدوڵڵاهی، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، ئەو چالاکە مەدەنییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزه ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.