سپای پاسداران جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستان تۆپباران کرد

12:59 - 8 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەر، تۆپخانەکانی سپای پاسداران دەستیان بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی "بەربەزین" لە خاکی هەرێمی کوردستان کرد.

سپای پاسداران کاتژمێر ١١:٤٠ خولەک بە کاتی هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان، تۆپبارانی بەرزاییەکانی "بەربەزین"ـی دەستپێکرد.

هەروەها سپای پاسداران هێرشی ڕاکێتی کردووەتە سەر بەرزاییەکانی "تەلان" لە هەرێمی کوردستان.

هێرشی ڕاکێتی و تۆپخانەکانی سپای پاسداران خەساریکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانانیش، بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کرایە هێرشی مووشەکی پەهپادەکانی سپای پاسداران.

هێرشی مووشەکی پەهپادەکانی سپای پاسداران، بوو بە هۆی ئاگرتێبەردانی کشتوکاڵی جووتیاران و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندبووە.

لە ساڵی ٩٥ هەتا ئێستا، چەندین جار خاکی هەرێمی کوردستان، لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە، تۆپباران کراوە.