سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاهۆی تۆپباران کرد

00:04 - 17 خاکەلێوه 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی خاکەلێوە، سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاهۆ لە شاری سەوڵاوای تۆپباران کردووە و زیانێکی زۆری بەر ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

یەکێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای ڕاگەیاندووە: "تۆپخانەی سپای پاسداران لە گوندی "کانی حوسێن بەگ"، دەستیان کردووە بە تۆپبارانکردنی "هەواری دۆڵە" لە بەرزاییەکانی شاهۆ کە لەنێوان گوندەکانی "دەڵەمەرز و دێوەزناو"، هەڵکەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو تۆپبارانە زیانی زۆری بەر ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە و زیان و تەلەفاتی گیانیی بەدواوە نەبووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتوویەتی: "سپای پاسداران بە بیانووی بوونی هێزەکانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، بەرزاییەکانی شاهۆی تۆپباران کردووە".