سوهەیب بادرووج پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا

15:27 - 23 رەشەمه 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوهەیب بادرووج"، خەڵکی شاری مەریوان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بۆ ئازادکرانی کاتیی ئەو هاووڵاتییە، داوای بارمتەیەکی قورس کراوە و بنەماڵەی ناوبراو هەتا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو بارمتەیە دابین بکەن.

ئەو خوێندکارەی قۆناغی کارناسیی باڵای ڕشتەی کۆمەڵناسی لە زانکۆی خاڕەزمییە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کرابوو.

هەتا ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەست نییە.