سوحبەت سەمەدی‌نەسەب لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

23:22 - 14 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ‌۱۳ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوحبەت سەمەدی‌نەسەب"، خەڵکی شاری داڵاهۆ، سەر بە پارێزگای کرماشان کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو، بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی بانەمەڕ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو و پاش ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کرابوو و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندرابوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، ماشینی ئەو هاووڵاتییەیان دابووە بەر دەسڕێژی گولـلە.