سه‌رانه‌ی ئاو بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌گاته یه‌ك له‌سه‌ر چواری نێونجی جیهانی
14:53 - 26 خەزەڵوەر 2715
ئاژانسی كوردپا: قه‌یرانی ئاو له ئێران‌دا گه‌یشتۆته ئاستێك كه ئه‌گه‌ر به‌په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، قه‌یرانی مرۆیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ڕۆژنامه‌ی \"جهان اقتصاد\" ئاشكرای كرد کە كه‌رتی ئاو له ئێران‌دا تووشی وه‌ها قه‌یرانێك بووه كه ده‌ره‌تانی تاقیكاریی نه‌ماوه‌تەوە و ئه‌گه‌ر به‌په‌له چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، ئێران ده‌بێته په‌ندی مێژوو.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كارگه‌یه‌كی فێركاری له ژێر ناوی \"آب و رسانه، چشم انداز ملی، منطقهای و جهانی\"(ئاو و ڕاگەیاندن، بەرجەوەنی نەتەوەیی، ناوچەیی و جیهانی)، به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا جێگری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی تاوتوێی ئیستراتیژیكی سهركۆمار ڕایگه‌یاند: هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو بوونه‌ته هۆكارێك له‌مه‌ڕ دروست بوونی قه‌یرانی ئێستای كه‌رتی ئاو. به بڕوای ناوبراو به‌شێك له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو بریتین له: سازكردنی بێ‌سنوور و نالۆژیكی به‌نداوه‌كان، بڕیاردانی له‌گۆتره بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بێسنووری بیری ئاو و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانی كه‌رتی ئاو.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٨٧%ی خه‌ڵكی ئێران له ٣٠ ساڵی ڕابردوودا، به‌هۆی كێشه‌ی ئاوەوە خه‌ساریان وێكه‌وتووه و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش تا ساڵی ٢٠٢٠ سه‌رانه‌ی ئاو بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ئێرانی، بۆ یه‌ك له‌سه‌ر چواری نێونجی جیهانی داده‌به‌زێت و به‌رده‌وامیی ئه‌م دۆخه‌ش له داهاتوودا قه‌یرانی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌نوكه ٩٢%ی ئاوی وڵات له كه‌رتی كشتوكاڵ، ٦% بۆ مه‌سره‌فی ماڵه‌كان و ٢%یش له كه‌رتی پێشەدا به‌كار ده‌برێت كه له هیچ كامیاندا \"به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاو\" له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاو هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی له پارێزگا كوردنشینه‌كان و باشووری ئێرانەوە بۆ ناوه‌ندی ئێران داوه كه ئه‌مه به بڕوای چالاكانی ژینگه‌پارێز خه‌ساری زۆر گه‌وره‌تری بۆ دانیشتوان و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌دوای خۆیدا هێناوه.