سنە؛ چالاکێکی مەدەنی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا

00:30 - 19 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ۱٨ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە، بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسییەکەی لە گرتنگە ئازاد کراوە.

 ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو چالاکە مەدەنییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو. 

لە تۆمەتی وەپاڵدرو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی، ئەندامی کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستانـ"ـە.