چالاکێکی دیکەی مەدەنی لە سنە دەسبەسەر کرا

11:33 - 6 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "فەردین ڕەحیمی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکە مەدەنییە، هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراویان لەوانە مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

ئەو هاووڵاتییە، پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕ، چوار چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی "مەهدی سەیفی"، "عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی"، "مەرزییە غوڵام‌وەیسی" و "سیروان عەبدوڵڵاهی"، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاون.