سنە؛ ئومید سەرئەفراز بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

10:11 - 20 رەزبەر 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئومید سەرئەفراز"، خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

ئومید سەرئەفراز لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر" و "چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە"، بێبەری کراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەری سنە کرابوو.