سنە؛ هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:09 - 15 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نژاد عەزیزی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی فەخرەدین و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی لە سنە دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی نژاد عەزیزی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد محەممەدی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی شامحەممەد و خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.