سنە؛ میکائیل منبەری بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

10:07 - 11 رەزبەر 2721

ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل منبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی قۆناغی دادگاییەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کراوە.

میکائیل منبەری پاش تێپەڕاندنی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.

هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بەسەر ‌هێندێک کەرستەی کەسیی ناوبراودا گرتبوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.