سنە؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

12:14 - 8 خەرمانان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زاگرۆس عەباسی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی مارف و "ئەحمەد عەزیزی" کوڕی عەتا خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادگاییەکەیان لە زیندانی سنە ئازاد کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزران.

ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک بە دەست نەهاتووە.