سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

11:32 - 8 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نەسروڵڵا حەمیدی"، خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تالقانیی کرماشان کراوە و بارودۆخی گشتیی ناوبراو، جێگیر ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی "واحید محەممەدپوور"، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت، گیانی لەدەست داوە.