"سنووری شكاو" خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "فیلۆفێست"ی پێ بەخشرا

14:30 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: كورته‌فیلمی \"سنووری شكاو\" له‌ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد كه‌یوان كه‌ریمی دوای به‌شداریی له‌فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی \"فیلۆفێست\"ی سلۆڤینیا خلاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی ئەو فێستیڤاڵەی به‌ده‌ستهێنا.

بەپێی راپۆرتی بەشی راگەیاندنی سنووری شکاو، ئه‌م كورته‌فیلمە دیكۆمێنتییه‌به‌ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی وه‌ك ته‌نیا فیلمی ئێرانی له‌به‌شی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی قوتابیانی فیلمی \"فیلۆفێست\"ی سلۆڤینیا نمایش کرا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م فێستیڤاڵه‌له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فیلم له‌وڵاتانی \"ئیسپانیا، ئا‌ڵمان، سویس، بهریتانیا، توركیە، فەنلاند، پورتەغال، ئێسلۆڤینی، ئه‌ندۆنێزی، لێهستان، ئوسترالیا، ئه‌رژا‌نتین، مێكزیك، رووسیە، ئیتالیا، فه‌ر‌انسە، رۆمانی، نۆ‌روێژ، یۆنان، سێربێستان، هیندوستان، چێك، بێلژیك و گورجستان\" ركابه‌ری ده‌كرد.
 
\"10223.jpg\"
ئه‌م فێستیڤاڵه‌تایبه‌ته بووە به‌به‌رهه‌می قوتابیان و ده‌رچووانی زانكۆ کە به‌به‌شداریی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێ و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێ و وۆركشۆپی فێركاریی هونه‌ری سینه‌ما له‌رۆژانی ١٠ تا ١٤ دیسا‌مبری ٢٠١٢ (٢٠ هەتا ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی) به‌ڕێوه‌چوو. 

كورته‌فیلمی \"سنووری شكاو\" هەتا ئێستا له‌كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵ له‌ئاستی ئێران و جیهاندا وه ک: \"خەڵاتی تایبەتیی بەشی داوەرانی فێستیڤاڵی فیلمی تولفای ئیتالیا\" ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دیكیۆمێنتاریی له‌سێیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی \"واگۆن\" له‌وڵاتی مێكزیك، خەڵاتی تایبەتیی بەشی داوەرانی \"فێستیڤاڵی فیلمی \"ماگما\"ی نیووزیلند و چه‌ندین فێستیڤاڵی دیكه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

\"10222.jpg\"
\"سنووری شكاو\" به‌رسه‌رهاتی ئه‌و كه‌سانه‌ده‌گێرێتەوە‌ كه‌له‌سه‌ر سنووره‌كانی كوردستاندا كار ده‌كه‌ن. ئه‌م فیلمه‌له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌كۆمه‌ڵێك فێستیڤاڵ له‌ئاستی جیهاندا نمایشكراوه‌له‌وانه‌: \"١٢مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی قوتابیانی \"پیسك\" له‌وڵاتی چێك، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی له‌نده‌ن له‌ب‌ریتانیا، پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی \"نۆرتۆن وه‌یڤ\" Norton Wave له‌وڵاتی ئیسله‌ند، ١٦مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی \"سووفیا\" له‌بولغارستان، ١٤مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی \"تسالۆنیكی\" له‌یۆنان، ٣٠مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی \"ئۆرۆگۆئە\" له‌وڵاتی ئۆرۆگۆئە، ٢٢مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی \"میدیا وایو\" له‌مەجارستان و ٤١مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌خوێندكاریی و ئاماتۆرییه‌كانی Sehsuchte له‌ئاڵمان.

\"سنووری شكاو\" له‌دوایین به‌شداریی نێودەولەتیی خۆیدا و به‌ئاماده‌بوونی كه‌یوان كه‌ریمی، له‌به‌شی پێشبڕكێی كورته‌فیلمه‌دیكۆمێنتییه‌كانی ٥٤مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه‌كورت و دیكۆمێنتییه‌كانی \"بیلباو\" له‌وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا.

_ كه‌یوان كه‌ریمی له‌دایكبووی شاری بانه‌یه‌له‌کوردستانی ئێران و دەرچووی به‌كالۆریۆسی راگه‌یاندنە له‌زانكۆی تاران.
_ ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فیلمێكی دیكه‌ی دۆكیۆمێنتییه‌سەبارەت به شاری تاران و شەقامەکانی.
_ فیلمی دیكۆمێنتی \"نووسین لەسەر شار\" تا مانگی داهاتوو ئاماده دەبێ.